هەولێر - ZNA
کۆمپانیای ئەمازۆن بۆ بەرهەمهێنانی هونەری و سینەمایی، زنجیرە فیلمی سینەمایی Lord of the Rings وەک زنجیرەیەکی تەلەڤزیۆنیی بەرهەمدێنێت.
کۆمپانیای ئەمازۆن مافی کارکردن لەسەر ئەم بەرهەمەی کڕیوەتەوە کە هەواداری زۆری هەیە.
بڕیارە ئەم بەرهەمە لە پێنج وەرز پێشکەش بکات و یەکەم وەرزی لە ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو بڵاودەکاتەوە.
یەکەم وەرزی ئەم بەرهەمە تەلەڤزیۆنییە لە 10 ئەڵقە پێکدێت و هەرساڵەوە وەرزێک پێشکەش دەکرێت.
ئەم هەواڵە 8458جار خوێندراوەتەوە |