English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سانجێرمان لەبەرامبەر نەیمار داوای یاریزانێک دەکات 
2019-07-09 [02:17 AM]

ZNA- ھەولێر 



یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی دەیەوێت لەبەرامبەر دەست بەرداربوون لە تواناکانی نەیمار یاریزانێک و ھەندێک پارە لە یانەی بەرشەلۆنە وەربگرێت . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ، سێ یاریزان بەربژێرن بۆ ئەوەی ببنە بەشێک لە گرێبەستی یانەی بەرشەلۆنە و یانەی پاریس سانجێرمان ئەوانیش بریتین لە (فیلیپ کۆتینیۆ و عوسمان دیمبلی و ساموێل ئۆمتیتی). 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، بەرپرسانی یانەی پاریس سانجێرمان زیاتر مەیلیان بە لای گرێبەست کردنە لەگەڵ یاریزان ساموێل ئۆمتیتی، بۆ ئەوەی ھێلی بەرگری پێ بەھێز بکەن. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، نرخی ئۆمتیتی لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان نزیکەی ٦٠ ملیۆن یۆرۆ دەبێت ، لەبەر ئەمە دەبێت یانەی بەرشەلۆنە نزیکەی ١٦٠ ملیۆن یۆرۆ و یاریزان ساموێل ئۆمتیتی بە یانەی پاریس سانجێرمان بدات لە پێناو گەڕاندنەوەی نەیمار . 

یاسین ئەحمەد
 





ئەم هەواڵە 6277جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad