English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆك وەزیرانی عێراق: تێكەڵكردنی حەشدی شەعبی وسوپای عێراق دەست پێدەكات
2019-07-10 [06:58 AM]

ZNA – هەولێر


عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق، ده‌ستپێكردنی هه‌نگاوه‌كانی تێكه‌ڵكردنی حه‌شدی شه‌عبی و دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی "سوپا"ی راگه‌یاند و دەڵێت: میكانیزمێك بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پۆسته‌ به‌وه‌كاله‌ته‌كان له‌ناو دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت دانراوه‌.

سوومه‌رییه‌ نیوز بڵاوی كردۆتەوە، عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌ میانه‌ی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌ی خۆیدا گوتی: "له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی  ده‌ستمان به‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌و فه‌رمانه‌ دیوانییه‌ كردووه‌، كه‌ بۆ تێكه‌ڵكردنی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق ده‌رمانكردبوو، له‌مه‌ودوا حه‌شدی شه‌عبی له ‌ناو ریزه‌كانی سوپا به‌رده‌وامی به‌ ئه‌ركی خۆیان ده‌ده‌ن".

له‌باره‌ی ئه‌و پۆستانه‌ش كه‌ تا ئێستا له‌ دامه‌زراوه‌ فه‌رمییه‌كان پڕ نه‌كراونه‌ته‌وه‌، عه‌بدولمه‌هدی روونیكرده‌وه‌، "میكانیزمێكی ته‌واومان بۆ كۆتاییهێنان به‌ دۆسیه‌ی پۆسته‌ به‌ وه‌كاله‌ته‌كان داناوه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لێژنه‌یه‌كی پیشه‌یی بۆ وردبینیكردن له‌ ناوی پله‌ تایبه‌ته‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی پێكهێناوه‌".

سەرۆك وەزیران گوتیشی: "ژماره‌یه‌كی زۆری پۆستمان هه‌یه‌ كه‌ تا ئێستاش به‌ به‌تاڵی ماونه‌ته‌وه‌، له‌ كاره‌كانیشمان بۆ دۆزینه‌وه‌ی هاوسه‌نگییه‌ك له‌ پله‌ تایبه‌ته‌كان به‌رده‌وامین، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا توانیومانه‌ زیاتر له‌ نیوه‌ی پۆسته‌ به‌ وه‌كاله‌ته‌كان یه‌كلایی بكه‌ینه‌وه‌ و له‌ داهاتوودا جێگیر ده‌كرێن".

ئەو  دووپاتیكرده‌وه‌، دوای جێگیركردنی پله‌ تایبه‌ته‌كان له‌ پۆسته‌كانیان، ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ راده‌گه‌یه‌ندرێن كه‌ له‌و پۆستانه‌دا دانراون.

عه‌بدولمه‌هدی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌نجوومه‌نی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی چه‌ندین دۆسیه‌ی لایه‌ و له‌ داهاتوودا ده‌كرێنه‌وه‌، له‌وانه‌ش به‌قاچاغبردنی نه‌وت و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان".

هه‌فته‌ی رابردوو عه‌بدولمه‌هدی فه‌رمانێكی دیوانی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گروپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و تێكه‌ڵكردنیان به‌ سوپای عێراق و پچڕاندنی ته‌واوی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌و گروپانه‌ به‌ هێزه‌ سیاسییه‌كانه‌وه‌ ده‌ركرد.

 





ئەم هەواڵە 1036جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad