English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ ساڵى چوارەم ڕیزبەندى نیشتیمانى زانکۆکان ڕادەگەێندرێت
2019-07-10 [11:32 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، رایگه‌یاند، وه‌زاره‌ت بۆ ساڵى چوارەم ڕیزبەندى نیشتیمانى زانکۆکانى کوردستان ڕادەگەێنێت.

لێژنەى باڵاى ڕیزبەندى نیشتیمانى زانکۆکانى کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایدەگەیەنێت: ڕیزبەندى نیشتیمانى زانکۆکان یەکێک لەپڕۆژە گرنگ و کاریگەرەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، چونکە جێبەجێکردنى ئەو پڕۆژەیە لە ماوەى ڕابردو کاریگەرى زۆرى خستۆتە سەر پێشکەوتنى زانکۆکان و، ئاشناکردنى زانکۆکان بەکۆمەڵێک بەهاى نوێ.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتوە: لەئێستادا کاروبارە تەکنیکى و تایبەتەکانى پەیوەست بە ڕێزبەندى نیشتیمانى زانکۆکان  بەشێوەیەکى سەرکەوتو بەڕێوەدەچێت و واش بڕیارە ئەمساڵیش لە ناوەڕاستى مانگى ئەیلول بۆ جارى چوارەم ڕیزبەندى نیشتیمانى زانکۆکان ڕابگەیەنرێت.

لێژنەى باڵاى ڕیزبەندى نیشتیمانى زانکۆکانى کوردستان دوپاتیشى دەکاتەوە: پرۆسەى ڕیزبەندى زانکۆکان پشت بە (٧) پێوەرى سەرەکى و، (٤٧) پێوەرى لاوەکى دەبەستێت، جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕیزبەندی نیشتیمانی زانکۆکان گۆڕانکاری زۆر گرنگی لەگەڵ خۆی هێنا، کلتوری کێبڕکێی زانستی تۆخکردەوەو، پێوەر و ستاندارد و کلتوری نوێی هێنایە ناو ئەزمونی ئەکادیمیای کوردستان.





ئەم هەواڵە 3943جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad