English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مه‌ریكا سزای خسته‌ سه‌ر دوو په‌رله‌مانتاری لوبنان
2019-07-10 [11:49 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا سزای به‌سه‌ر سێ به‌رپرسی لوبنان كه‌ دووانیان په‌رله‌مانتارن، سه‌پاندبوو، له‌مباره‌یه‌وه‌، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی لوبنان رایگه‌یاند، ئه‌و سزایانه‌ی ئه‌مه‌ریكا خستویه‌تیه‌ سه‌ر به‌رپرسانی حزبوڵا، ده‌ستدرێژیكردنه ‌بۆ سه‌ر لوبنان.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی لوبنان نه‌بی به‌ری رایگه‌یاند، ئه‌و سزا نوێیانه‌ی كه‌ ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر به‌رپرسانی حزبوڵای سه‌پاندووه‌ له‌ نێویاندا دوو په‌رله‌مانتار هه‌یه‌، ده‌ستدرێژییه‌ بۆ سه‌ر په‌رله‌مان و هه‌موو لوبنان.

پێشتر وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا سزای به‌سه‌ر سێ به‌رپرسی ناو ئه‌و گروپانه‌ی‌ ئێران پشتیوانیان ده‌كات سه‌پاندبوو، ئه‌وانیش هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌مین شه‌ری و محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن ره‌عه‌د ره‌زوان په‌رله‌مانتارانی لوبنان و وه‌فیق سه‌فا به‌رپرسی ئه‌منی هه‌ماهه‌نگی نێوان حزبوڵا و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی لوبنانن.

واشنتۆن گروپی حزبوڵای وه‌كو رێكخراوێكی تیرۆرستی پێناسه‌ كردوه‌ و یه‌كه‌مجاره‌ گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی لوبنان ده‌خاته‌ لیستی سزاكانه‌وه‌.

نه‌بی به‌ری له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی، "ئه‌وه‌ ده‌ستدرێژكردنه‌ سه‌ر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌ و به‌ دڵنیاییه‌وه‌ بۆ سه‌ر لوبنان... هه‌موو لوبنانه‌."

 

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 5146جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad