English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕاگه‌يه‌نراوێك له‌ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌
2019-07-10 [12:39 PM]

ZNA- هەولێر


دوێنێ سێشەممە ٩/٧/٢٠١٩ لە ناوچه‌ى پیرانشارى سنوورى لەگەڵ هەرێمى کوردستان، هێرشێکى چەکدارى کرایە سەر چەند ئەندامێکى سوپاى پاسداران، له‌ به‌رامبه‌ردا کۆمارى ئیسلاميى ئێران ناوچە سنووريیەکانى ناوخاکى هەرێمى کوردستانى بۆردومان کرد. کە بەداخەوە بە هۆی بۆردوومانەکە لە یەک خانەوەدەدا هاووڵاتیەک شەهید و دووی دیکەش برینداربوون.  هه‌ردوو ڕووداوه‌كه‌ مايه‌ى نيگه‌رانى و ناڕه‌زاييى ئێمه‌يه‌. 

دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه‌ هه‌رێمى كوردستان كه‌ سه‌لماندوويه‌تى له‌ ناوچه‌كه‌دا فاكته‌رى سه‌قامگيرييه و ڕێز له‌ هاوسنوورى و دراوسێيه‌تى ده‌گرێت‌، هه‌رگيز ‌ڕێگە نادات و به‌ هيچ شێوه‌يه‌ك قبووڵ ناكات‌ سنووره‌كانى بۆ هێرش و تێكدانى ئاسايشى وڵاتانى دراوسێ و كرده‌وه‌ى نابه‌رپرسانه‌ به‌كار بهێنرێت، داواش لە کۆمارى ئیسلاميى ئێران دەکەین بۆردومانكردنى ناوچه‌كە ڕابگرێت و نه‌بێته‌ هۆى دڵه‌ڕاوكێ و ده‌ربه‌ده‌ربوونى دانيشتووان.

حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
10/7/2019





ئەم هەواڵە 5539جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad