English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوای ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌نده‌ن و پاریس رازیبوون هێزی دیكه‌ ره‌وانه‌ی سوریا بكه‌ن
2019-07-10 [01:30 AM]

ZNA-هه‌ولێر


رۆژنامەیەکی بریتانی ئاشکرای کردووە کە لەندەن و پاریس رازیبوون دوای کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا ، ھێزی دیکە بۆ شوێن گرتنەوەی ئەو ھێزانە رەوانەی سوریا بکەن.

رۆژنامەی (زە گاردیان)ی بریتانی لەسەر زاری بەرپرسانی ئەمریکی گواستویەتییەوە کە بریتانیا و فەرەنسا پابەندن بە زیادکردنی ھێزە تایبەتییەکانیان لە سوریا بە رێژەی سەدا ١٠ تا سەدا ١٥ بۆ رووبەرووبوونەوەی ئەو ھێزەی داعش کەلەناوچەکەدا ماون.

رۆژنامەکە راشیگەیاندووە کە گۆڤاری فۆرین بۆلیسی ئاشکرای کردووە کە پاریس و لەندەن پابەندبوونی خۆیان بۆ رەوانەکردنی ھێزی دیکە بۆ سوریا دەربڕیوە.

ھەروەھا گۆڤارەکە ئەم ھەنگاوە بە سەرکەوتنی دۆناڵد ترەمپ وەسف دەکات، دوای ئەوەی کە ئەڵمانیا رەتی کردەوە ھێزی پیادە لە سوریا بڵاوبکاتەوە.





ئەم هەواڵە 5203جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad