English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی.. بڕێكی زۆر هێلکە لەناوبرا
2019-07-10 [01:46 AM]

ZNA - هه‌ولێر


قایمقامی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس نێردراوه‌، تێیدا هاتووه‌، به‌هۆی نه‌شیاوی بۆ خواردن و به‌كارهێنان، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر هێلکەدا گرتووه‌ کە لە پشکنین دەرنەچون.

له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی تانجه‌رۆی سه‌ربه‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر (800) كارتۆن هێلكه‌ی گوماناویدا گیراوه‌، نمونه‌ی ره‌وانه‌ی تاقیگه‌كان كراوه‌ بۆ پشکنین.

ژماره‌ی ئه‌و هێلكه‌ گوماناویانه‌ی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی پشكنینی بۆ كراوه‌(288) هه‌زاردانه‌یه‌‌ و ده‌ركه‌وتووه‌ شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نیین.

به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ بەشێوەیەکی زانستی لە ناوچەیەکی دورەدەست و دور لەشوێنی دانیشتوانی هاوڵاتیان لەناوبران.

بۆ چاودێریکردنی بازاڕ و رێگری لە ساغکردنەوەی خۆراکی خراپ، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌ ناحیه‌ی عه‌ربه‌ت دو لیژنەیان پێکهێناوە و رۆژانە چاودێری و پشکنین بۆ بازاڕ و دوکان و مارکێت و کۆگاکان دەکەن.

 





ئەم هەواڵە 1318جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad