English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌ڵمانیا...هاوڵاتییه‌كی عێراقی به‌تاوانی ده‌ستدرێژیكردن بۆ سه‌ر كچێك سزای خۆی وه‌رگرت
2019-07-10 [02:14 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ دادگایه‌كی ئه‌ڵمانی، سزای به‌ندكردنی به‌سه‌ر هاوڵاتییه‌كی عێراقی به‌ناوی ( عه‌لی به‌شار ) دا سه‌پاند، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی و كوشتنی كچێكی هه‌رزه‌كاری به‌سه‌ردا ساغ بووه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ دادگایه‌كی ئه‌ڵمانیا حوكمی خۆی سه‌باره‌ت به‌ دۆسیه‌ی "سوزانا" ده‌ركرد، كه‌ یه‌كێك بوو له‌و پرسانه‌ی زیانی به‌ وێنه‌ی په‌نابه‌رانی نیشته‌جێی ئه‌و وڵاته‌ گه‌یاند، دادگاكه‌ سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ر بكوژی كچه‌كه‌دا سه‌پاند، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاوانبار دانی به‌ تاوانه‌كه‌یدا داناوه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ دادگای شاری ڤیسپادن له‌ رۆژئاوای ئه‌ڵمانیا، باسی له‌وه‌ كرد، گه‌وره‌یی ئه‌و تاوانه‌ی ( عه‌لی به‌شار ) ئه‌نجامی داوه‌، ده‌ركه‌وت، ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و تاوانباره‌ نه‌توانرێت دوای زیندانی 15 ساڵ ئازاد بكرێت.

به‌پێی به‌یاننامه‌كانی داواكاری گشتی، ئه‌و گه‌نجه‌ ته‌مه‌ن 21 ساڵه‌ و له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ هاتووه‌ته‌ ئه‌ڵمانیا، له‌ كۆتایی ئایاری 2018 له‌ دارستانێكی نزیك شاری ڤیسپادن ده‌ستدرێژی كردووه‌ته‌ سه‌ر كچه‌ هه‌رزه‌كارێكی ئه‌ڵمانی به‌ ناوی "سوزانا" و دواتر كوشتوویه‌تی.

له‌سه‌ره‌تایی مانگی حوزه‌یرانی 2018 ته‌رمی سوزانا دۆزرایه‌وه‌، ئه‌و گه‌نجه‌ دانی به‌ كوشتنی ئه‌و كچه‌دا نا، به‌ڵام نكوڵی له‌وه‌ كرد ده‌ستدرێژی كردبێته‌ سه‌ر.

 

سپۆتنیك





ئەم هەواڵە 5749جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad