English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران: بەریتانیا ڕووبەڕووی سزا دەبێتەوە
2019-07-10 [02:37 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی ئاشكرای كرد، بەریتانیا ڕووبەڕووی سزا دەبێتەوە بەهۆی دەستبەسەراگرتنی کەشتیە نەوت هەڵگرەکەی ئێران، وتیشی هۆکارەکانی زیادکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم هۆکاری ئاشتین.

دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، حه‌سه‌ن روحانی رایگه‌یاند، تۆ بەریتانیا کە دەستت بە خراپکردنی باری ئاسایش کرد دواتر دەرەنجامەکانت بۆ دەردەکەوێت.

دەزگای هەواڵی تەسنیمی ئێرانی بڵاوی كرده‌وه‌، حه‌سه‌ن روحانی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، زیادکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم لە ئێران سووتەمەنی بۆ وێستگەکانی وزە زیاد دەکات و بۆ هۆکاری ئاشتیانە بەکاردەهێنرێن.

 وتیشی، ئه‌م كاره‌ی ئێمه‌ لە چوارچێوەی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ساڵی 2015 دایە.

جێی ئاماژەیە ئێران داوا دەکات بە زووترین کات کەشتیە نەوت هەڵگرەکەی ئازاد بکرێت کە لەلایەن هێزی دەریایی بەڕیتانیاوە لە جەبەل تاڕیق دەستی بەسەردا گیرا بەهۆی ئەوەوە کە هەوڵیداوە نەوت بۆ سوریا بگوازێتەوە.

 

voa





ئەم هەواڵە 1108جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad