English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دیداری سەرۆکانە
2019-07-11 [06:00 AM]

نووسینی: مسعود مەلا پەروێز


 

هەموومان لە بیرمانە ، کاتێک ئابڵوقەی سیاسی و ئابووری سەپێنرایە سەر کوردستان لەلایەن عەبادیی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێڕاق ، سەرۆک نێچیرڤان توانی بە گەشتێکی دیبلۆماسی بۆ فەرەنسا ، سەرکەوتووانە ئەو ئابڵوقانە بشکێنێت و ڕایەڵی دیبلۆماسی و ئابووری دووبارە گرێ بداتەوە بە جیهانی دەرەوە ، ئەو کاتیش وەک سەرۆکی وڵاتێک لە کۆشکی کۆماری ئیلیزێ لە لایەن سەرۆک کۆماری فەڕەنساوە پێشوازی لێکرا ، دوای ئەوەی نێچیرڤان بارزانی بە سەرۆک هەرێمی کوردستان هەڵبژێردرا ، دووبارە گەشتە دیبلۆماسی و ستراتیژییەکانی دەست پێ کردەوە ، لە هەولێرەوە بۆ بەغدا و ئەنقەرە ، بۆ سفر کردنی کێشەکان و چارەسەر کردنی ئەو کێشانەی ساڵانێکە هەڵپەسێراون .
ئەمڕۆیش سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە لایەن سەرۆک کۆمار و وەزیری دەروەی فەڕەنسا پێشوازی فەرمی لێ دەکرێت لە لایەن وڵاتێکی زلهێزی وەک فەرەنساوە کە ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشە لە نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتێکی گەورەی خاوەن دەسەڵاتە لە ئەوروپا ، نیشانەی ئەوەیە کە هەرێمی کوردستان پێگەیەکی گرنگی ئابووری و سیاسی هەیە لە ناوچەکەدا و سەرۆک نێچیرڤان بارزانیش بەو پەیوەندییە سیاسیەیی کە هەیەتی و بە کاریزما و دیبلۆماسی خۆی دەتوانێت ئەم هەرێمە بەرەو کەناری ئارامی و خۆش گوزەرانی بەرێت.





ئەم هەواڵە 6034جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad