ZNA- ھەولێر زینەدین زیدانی ڕاھێنەری یانەی ریال مەدرید، دوێنێ ئێوارە لەناکاو کەمپی مەشقەکانی یانەکەی لە کەنەدا جێھێشت و گەڕایەوە ئیسپانیا.
زیدان و ھاوسەرەکەی شوێنی نیشتەجێبوونیان لە وڵاتی کەنەداو شاری مۆنتریاڵ جێھێشتووەو گەڕانەوە بۆ مەدرید ئەمەش بەھۆی کێشەیەکی تایبەتی خێزانی خۆیان.
یانەی ریال مەدرید لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند "زیدان کەمپی یانەکەمانی جێھێشت و گەڕایەوە ئیسپانیا، بەھۆی ھۆکارێکی خێزانی".
بە پێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەکانی ئیسپانی، ھۆکاری جێھێشتنی راھێنانەکانی یانەی ریال مەدرید بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، برایەکی ئەو راھێنەرە تەندرووستی تێکچووەو رووبەڕووی نەخۆشییەکی مەترسیدار بووەتەوە، زیدان بۆیە گەڕاوەتەوە تا لە نزیکەوە ئاگاداری دۆخی تەندرووستی براکەی بێت.
ئەم هەواڵە 9745جار خوێندراوەتەوە |