ZNA - ههولێر
هێزی ناتۆ لە ئەفغانستان لە بەیاننامەیەکدا رادەگەیەنێت سەربازێکی ئەمەریکا رۆژی شەممە لە ئەفغانستان کوژرا، بهڵام زانیاری زیاتر و ناوی سهربازهكهشی رانهگهیاند.
نزیکەی 20 هەزار هێزی ناتۆ کە زۆربەیان ئەمەریکایین لە ئەفغانستاندان وەکو بەشێک لە ئەرکی هاوکاری، مەشق و ڕاهێنان و ڕاوێژکردنی هێزەکانی ئەفغانستان. ژمارەیەک لە هێزەکانی ئەمەریکا ئۆپەراسیۆنی دژە تیرۆریش ئەنجام دەدەن دژ بە گروپە چەکدارە توندڕەوەکان.
لە ساڵی 2019دا ئەمە حەوتهەمین سەربازی ئەمەریکاییە لە ئەفغانستان بکوژرێت.
سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترەپ هەوڵ دەدات ڕێککەوتنێکی سیاسی لەگەڵ تالیباندا ئەنجام بدات بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی 18 ساڵەی ئەفغانستان. هەرچەندە تالیبان داوا دەکات هێزە بیانییەکان بە تەواوەتی لە ئەفغانستان بکشێنەوە بەر لەوەی ڕێککەوتنێکی فەرمی ئاشتی مۆر بکات.
نەتەوە یەکگرتووەکان لە مانگی دوو ڕایگەیاند نزیکەی 3 هەزار و 804 کەسی سڤیل لە ماوەی ساڵی ڕابوردوو لە ئەفغانستان کوژراون بەهۆی زیادبوونی هێرشە ئاسمانییەکانی هێزەکانی بەڕێبەرایەتی ئەمەریکا و هێرشی خۆکوژی لەلایەن تیرۆرستانەوە.
ئەم هەواڵە 5308جار خوێندراوەتەوە |