English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەتلەتیکۆ گورزێک ئاڕاستەی بەرشەلۆنە و گریزمان دەکات 
2019-07-13 [05:24 AM]

ZNA- ھەولێر 




یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی سکاڵایەکی یاسایی لە دژی یانەی بەرشەلۆنە و یاریزان ئەنتوان گریزمان بەرزکردووتەوە و داوای ٨٠ ملیۆن یۆرۆی دیکە دەکات . 


دوێنێ یانەی بەرشەلۆنە سەرکەوتوو بوو لە گرێبەست کردن لەگەڵ یاریزانی فەڕەنسی ئەنتوان گریزمان لەبەرامبەر ١٢٠ ملیۆن یۆرۆ کە مەرجی ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بوو لەگەڵ یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید . 

لەبەرامبەردا ئەمڕۆ بەرپرسانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید رایانگەیاند: سکاڵا لە دژی گریزمان و بەرشەلۆنە بەرزدەکەینەوە و داوای ٨٠ ملیۆن یۆرۆی دیکە دەکەین، چونکە یانەی بەرشەلۆنە و گریزمان پێش بەرواری کەمبوونەوەی سزای ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی گریزمان لە ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆە بۆ ١٢٠ ملیۆن رێککەوتوون ، بەم شێوەیەش یانەکەمان مافی خۆیەتی داوای ٨٠ ملیۆن یۆرۆی دیکە بکات . 

لەلای خۆشییەوە بریکاری کارەکانی گریزمان گووتی : گریزمان ھەست بە نائومێدی دەکات لەبەرامبەر رەفتارەکانی بەرپرسانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید کە بەنیازێکی خراپ مامەڵە دەکەن و پێچەوانەوەی ئەو شێوازە قسە دەکەن کە لە کۆبوونەوەکان لەگەڵ گریزمان قسەیان دەکرد . 

ھەروەھا گووتیشی : سەرجەم کارەکانی یاریزان گریزمان و بەرشەلۆنە یاسایین و ھیچ کێشەیەک لە گرێبەستەکە نییە. 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 5662جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad