English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەبەر ئەم هۆکارانە هەبوونی ڕیشاڵەکان بەسودە لە خواردنەکانماندا هەبێت
2019-07-13 [12:30 PM]

هەولێر _ ZNA



 

ڕیشاڵەکان پێکهاتەیەکی زۆر گرنکی خواردنن کە پێویستە رۆژانە بە لایەنی کەم ۲٥ گرام هەبێت لە خواردنەکانماندا.
هەبوونی ڕیشاڵەکان لە خواردنەکانماندا بەسودە لەبەر ئەم هۆکارانە:

۱ـ ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی درێژخایەنی وەکو نەخۆشی دڵ و بەرزە پەستانی خوێن و شەکرە کەم دەکاتەوە.

۲ـ  ئەگەری بەرزبوونەوەی كۆلیسترۆلی خراپی خوێن کەم دەکاتەوە.

۳ـ هەوکردن کەم دەکاتەوە لە لەشدا.

٤ـ زیادکرنی زیندە چالاکیەکانی لەش.

٥ـ کەم کردنەوەی ئەگەری هەندێ نەخۆشی گەدە و ریخۆڵە.

 

نمونەی ئەو خواردنانەی  کە دەوڵەمەندن بە ریشاڵەکان و پێویستە رۆژانە زیادی کەین بۆ خۆراکەکانمان:

۱ـ تۆوی شیا (بذور الشيا) : کە لە کەوچکێکدا نزیکەی ۳ گرام ریشال هەیە . دەکرێت زیاد بکرێت بۆ زەلاتە و ماست و شوفان.

۲ـ تۆوی کەتان بە هەمان شێوە ی تۆو  ی شیا دەکرێت زیادبکرێت بۆ ئەو خواردنانەی سەرەوە.

۳ـ شۆفان: رێژەیەکی باش لە ریشاڵی تێدایەدەکرێت بکرێت بە شۆربا یان نان یان بسکیت یان لەگەل ماست و شیردا بخورێت.

٤ـ فاسۆلیا: و هەموو جۆرەکانی پاقلەمەنیەکان بە گشت ی سەرچاوەیەک باشی ریشالن کە دەکرێت وەکو شلە
یان  شۆربا یان لە ناو زەڵاتەد ا بخورێت.

٥ـ  کینوا : دەکرێت هەندێ جار وەکو  جێگرەوەی برنج بەکاربێت یاخود بکرێتە زەڵاتەوە.

٦ـ هەرمێ و سێو: میوەکان بە گشتی ریشالیان تێدایەو بە تایبەتی هەرمێ و سێو یەکێکن لە میوە دەوڵەمەندەکان بە ریشاڵ.

۷ـ برۆکۆلی: یەکێکە لە سەوزە زۆر گرنگەکان بۆ تەنروستی و دەکرێت وەکو ژەمە خۆراک بە هەڵم کردن یان کوڵان یان فرن لێبنرێت یاخود بکرێتە زەڵاتە و شۆرباوە. 





ئەم هەواڵە 5395جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad