هەولێر _ ZNA
کۆمەڵەی پزیشکانی قوڕگ و لوت و گوێ لە ئەڵمانیا ئاماژە بە چوار هۆکاری سەرەکی دەکەن کە دەبنەهۆی چەندبارەبونەوەی خوێنبەربونی لوت.
یەکەم: پزیشکە ئەڵمانییەکان دەڵێن بەشێک لە هۆکارەکان بۆماوەیین، وەکو کشانی نائاسایی لولەکانی خوێن و گیروگرفت لە مەیینی خوێندا.
دوەم: هەندێکجاری دیکەش هۆکارەکە هەستەوەری و زۆررودانی پەتا یان هەستەوەریی وەرزییە.
سێیەم: وشکبونەوەی نێوپۆشی لوت و گیرفانەکانی لوتیش هۆکارێکی سەرەکیی لوتپژانە، کە زیاتر لە زستانان رودەدات، ئێستاش هەوای وشکی سپلیت هۆکارێکی سەرەکیی وشکبونەوەی ئەو نیوپۆشانەیە.
چوارەم: لە هەندێک باری دیکەشدا لوتپژان بەهۆی دەرمان گەلێکە کە دژە مەیینی خوێنن.
پێنجەم: ئەگەر لوتپژان زو زو دوبارەببێتەوە یان بڕی خوێنەکە زۆر بێت، دەبێ راوێژ بە پزیشکی پسپۆڕی قوڕگ و لوت و گوێ بکرێ.
ئەم هەواڵە 10840جار خوێندراوەتەوە |