English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌ردۆغان باسی ئێس 400 و په‌كه‌كه‌ ده‌كات
2019-07-15 [05:34 AM]

ZNA – هه‌ولێر


سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، له‌ ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات و چڵه‌ زه‌یتوون رێگه‌یان له‌ كردنه‌وه‌ی رێڕه‌وێكی "تیرۆرستی" گرتووه‌،پەکەکە هه‌وڵی دا شنگال بكاته‌‌ جێگره‌وه‌ی قەندیل به‌ڵام نه‌یتوانی.

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، لەكاتی پێشکەشکردنی وتارێک لە بارەی کڕینی سیستمی دژە فڕۆکە و مووشەکی ئێسS-400ی رووسی و لە بارەی جەنگی تورکیا و پەکەکە ده‌ڵێت: "وه‌ك ده‌زانن ئۆپه‌راسیۆنی چنگ و چنگ-2 له‌ ئێستادا سه‌ركه‌وتووانه‌ به‌رده‌وامه‌، باوه‌ڕم وایه‌ له‌ كۆتایی ئه‌م قۆناغه‌دا سه‌رچاوه‌یه‌كی مه‌ترسی به‌ناوی قه‌ندیل نامێنێت".

ئه‌ردۆغان گوتیشی: "پەکەکە هه‌وڵی دا شنگال بكاته‌‌ جێگره‌وه‌ی قەندیل به‌ڵام ئێستا ئه‌وێش پاككراوه‌ته‌وه‌ و نه‌یانتوانی سه‌ربكه‌ون".

لەبارەی کڕینی ئێس 400یش، سەرۆکی تورکیا ئاشكرایده‌كات، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا دەتوانێت چارەسەرێکی مام ناوەندی بۆ کێشەکە بدۆزێتەوە و رێگری لە سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر تورکیا بکات.

ئه‌نادۆڵو





ئەم هەواڵە 6055جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad