English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
د‌وای هێرشكردنه‌ سه‌ری جارێكی تر باڵیۆزی به‌حرێن گه‌رایه‌وه‌ عێراق
2019-07-15 [06:37 AM]

ZNA – هه‌ولێر


دوای مانگێك له‌ به‌جێهێشنی كاره‌كه‌ی و وه‌رگرتنی گه‌ره‌نتی له‌ عێراق باڵیۆزی بەحرێن گەڕایەوە سه‌ر كاره‌كه‌ی له‌  عێراق.

رۆژی یەکشەممە 14، ته‌مووزی 2019، سەڵاح مالیکی، باڵیۆزی به‌حرێن، دوای ئەوەی لە مانگی رابردوو ئەو وڵاتەی بەجێ هێشت، گەڕایەوە سەر کارەکەی لە بەغدا،ئه‌م به‌جێهێشتنه‌ش به‌هۆی هێرشكردنه‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ بوو له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانی عێراقی.

بەپێی بەیاننامەیەکی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، عێراق پابەندبوونی خۆی راگه‌یاندووه‌ بە گەرەنتیکردنی پاراستنی نوێنەرایەتی و باڵیۆزخانەکانی وڵاتان لە بەغدا، ئەمەش بە گەرەنتیدان بە دووبارە نەبوونەوەی هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی بەحرێن هەژمار دەکرێت.

ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 27-6-2019، نزیکەی 200 کەس لەبەردەم باڵیۆزخانەی بەحرێن لە بەغدا خۆپیشاندانێکیان ساز کرد و دوای سووتاندنی ئاڵای ئیسرائیل لەبەردەم باڵیۆزخانەکە، هێرشیان کردە سەر بینای باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە عەرەبییە.

 





ئەم هەواڵە 4858جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad