English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی و نووری مالیکی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا
2019-07-15 [07:26 AM]

ZNA-هەولێر


نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی نووری مالیکی دەکات بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە ئەمینداری گشتی حزبی دەعوەی ئیسلامی عێراق.

 

ماڵپەری فەرمی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە هەواڵێکدا ئاشکرای کردووە کە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە(١٤-٧-٢٠١٩) نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ نووری مالیکی ئەنجامداوە و پیرۆزبایی خۆی سەبارەت بە هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به‌ ئه‌مینداری گشتیی حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامیی عێراقی ئاراستە کردووە و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستووە.

 

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا مالیکی سوپاس و پێزانينى خۆى بۆسه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕیوە و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ نێچیرڤان بارزانی و هه‌رێمى كوردستان و عێراق به‌گشتى خواستووە.

 





ئەم هەواڵە 3820جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad