English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باڵیۆزخانه‌ی توركیا ده‌ست به‌چالاكی خۆی ده‌كاته‌وه‌ له‌ موسڵ
2019-07-15 [07:23 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


باڵیۆزی توركیا له‌ به‌غدا، رایگەیاند كه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی كورتدا كۆنسولخانه‌کەیان لە موسڵ ده‌ست بە چالاكی ده‌كاته‌وه‌ و بۆ ئه‌مه‌ش ڕه‌زامه‌ندی به‌غدایان وه‌رگرتووه‌.

فاتیح یڵدز، باڵیۆزی توركیا له‌ به‌غدا، سه‌ردانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نەینەوا و سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ و ژووری بازرگانی نەینەوای كرد.

فاتیح یڵدز له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ مه‌نسور مه‌رعید پارێزگاری نه‌ینه‌وا، گوتی:  موسڵ په‌یوه‌ندی زۆر به‌هێزی مرۆیی، كولتووریی و مێژوویی له‌گه‌ڵ توركیادا هه‌یه‌ ''بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی باوه‌ڕ و راستگۆیی توركیا له‌ دووباره‌ بنیاتنانه‌وه‌ی عێراق به‌تایبه‌تی موسڵ  سه‌ردانی ئه‌م شاره‌م كردووه‌''.

یڵدز گوتیشی:  له‌ موسڵ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی خۆجێیی ئه‌و پارێزگایه‌ له‌ گفتوگۆدان له‌ بواره‌كانی بازرگانی، وه‌به‌رهێنان، گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ موسڵ له‌ رووی ئابوورییه‌وه‌ پێویستی به‌ گه‌شه‌پێدان و دووباره‌ بنیاتنانه‌وه‌ هه‌یه‌.

فاتیح یڵدز باسی له‌ دووباره‌ كردنه‌وه‌ی كۆنسولخانه‌ی توركیای له‌ موسڵ كرد و ئاشكرایكرد: ''بۆ دووباره‌ كردنه‌وه‌ی كۆنسولخانه‌ی توركیا له‌ موسڵ له‌ مانگی حوزه‌یرانه‌وه‌ ره‌زامه‌ندی حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراقمان وه‌رگرتووه‌، له‌ ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا باڵیۆزخانه‌کەمان لێره‌ ده‌ست به‌ چالاكی ده‌كاته‌وه‌''.

باڵیۆزی توركیا له‌ به‌غدا هاوكات باسی له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ كرد له‌ ناوچه‌ی شنگال سه‌ر به‌ پارێزگای نەینەوا و ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیداری پارێزگاكه‌دا‌ له‌ هاریكاریدان.

ئه‌نادۆڵو





ئەم هەواڵە 8599جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad