English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو خواردنانەی پێویستە ئافرەتانی دووگیان بیخۆن
2019-07-15 [11:50 AM]

هەولێر _ ZNA


ئافرەتانی  دووگیان لە ماوەی سکپڕیاندا پێویستە زیاتر ئاگاداری تەندروستی خۆیان و کۆرپەکانیان بن، لەو ماوەیەدا ھەر خۆراکێک کە دەیخۆن کاریگەری لەسەر منداڵەکانیان دەبێت، بۆیە دەبێت خۆراکەکانیان لەگەڵ تەمەنی گەشەی منداڵەکانیان بگونجێنن بۆ ئەوەی منداڵەکەیان تەندروست بێت:


١- لە سەرەتای دووگیان بوندا پێویستە ئەو خۆراکانە بخۆن کە دەڵەمەندن بە فۆلک ئەسید کە یارمەتی گەشەی منداڵەکە دەدات، ھەروەھا خواردنی سەوزەواتەکان یارمەتی دڵ تێکەڵ ھاتنی بەیانیان دەدات، ھەروەھا ئەو خواردنانەی کە مەگنسیۆمیان تێدایە وەکو سەوزە، برۆکلی، ھێلکە.


٢- ھەفتەی ٤-١٢: لە دوای تێپەرینی ٦ ھەفتەی دووگیانی دڵی دەست دەکات بە لێدان، لەم کاتەدا پێویستە ئەو خواردنانە کە بخۆیت ڤیتامین سی تێدایە وەکو گوشراوی پرتەقاڵ، ھەروەھا ئەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندن بە مادەی ئاسن: گۆشت، خواردنی دەریایی، ھێلکە، سپیاییەکان.
دواتر مێشکی خێراتر لە ھەر بەشێکی جەستە دەست دەکات بە گەشەکردن، بۆیە پێویستە ئەو خۆراکانە بخۆن کە دەوڵەمەندن بە ئۆمێگا ٣ وەکو:٠ ماسی دەریا، ماسی سەردین.


٣- ھەفتەی ١٣-٢٨: لەم قۆناغەدا تەواوی جەستەی منداڵەکە بە شێوەیەکی خێرا گەشە دەکات.
بۆ چاو: گێزەر، پەتاتەی شیرین، سپێناغ، ماسی سەردین، ماسی دەریا.
بۆ گەشەی ئێسک: شیر، ماست، پەنیر، ماسی سەردین، پاقلە.
بۆ کالسیۆم: گۆشتی سوور، گوێچکە ماسی، چەرەسات، پاقلەمەنی، شیر و ماست.


٤- ھەفتەی ٢٩-٤٠: ڤیتامین کەی یارمەتی مەینی خوێن دەدات وەکو: سپێناغ، سەوزە، برۆکلی، کەلەرم، سلق.
بۆ بەھێزی ئێسک: شیر، پەنیر، ئەڤۆکادۆ، مۆز، چەرەسات، ھێلکە.


دوای لەدایک بوونی منداڵەکە گرنگە بەھەمان شێوە گرنگی بە تەندروستی خۆت بدەیت بە تایبەت ئەگەر شیری خۆت بدەیت بە منداڵەکەت، پێویستە ئەو خۆراکانە بخۆیت کە دەبێتە ھۆی زۆربوونی شیر لەوانە گێزەر، پەتاتەی شیرین، چەرەسات، بادەم.
وە گرنگە کە رۆژانە ٣٠٠-٤٠٠ کالۆری بخۆیت و ھەرگیز بە برسێتی نەمێنیتەوە.





ئەم هەواڵە 5158جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad