English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەمیشە كەركووك
2019-07-15 [12:40 PM]

نووسينى: ئاريان فه‌ره‌ج


زۆرمان دەگووت كەركوك كێشەی نێوان كورد و دەوڵەتی عێراقە نەك نێوان كورد و كورد، كێشەی خاك و ناسنامە و وجودە نەك پۆست و بەركەوتی حزبی، هەر كاتێك بۆ چركەیەك لەم راستییە غافڵ بووبین، دەم و دەست شۆڤێنی و قەومەچی و تەعریبچیەكان بەبیریان هێناوینەوە.

تەعریبچی و شۆڤێنی و تائیفی و بەعسییەكان هەڵەن گەر وابزانن شازدەی ئۆكتۆبەر ناسنامەی كەركوكی گۆڕیوە و واقیعێكی نوێی بەدڵی ئەوانی بۆ هەتا هەتایە لەو شارەدا هێناوەتە وجود و كوردیش تەسلیم بەو واقیعە تاڵە بووە. گەر داگیركاری و لەشكركێشی و وەدەرنانی كورد و هاوردەكردنی عەرەب و ئینكاری كوردستانیەتی كەركوك، ئەو شارەی لە كورد و كوردستان دابڕیبا، ئەوا زۆر دەمێك بوو دەستمان لە كەركوك شووشتبوو. ئێمە لەبەرامبەر تەعریب و دەستبەسەرداگرتن و جەور و ستەمی شۆڤێنیزم دەرهەق كەركوك، خاوەنی ئەو فەرمودەیەی بارزانی نەمرین كە دەفەرموێ كەركوك تاكە كوردێكیشی تێدا نەمێنێ هەر كوردستانە. ئەو عەقڵە ژەنگگرتووانەی پێیانوایە كورد و نەوەكانی بارزانی بە غەدری شازدەی ئۆكتۆبەر دەست لەو شارە هەڵدەگرن، نە مێژووی كوردیان ناسیوە و نە دەزانن كەركوك لای كورد مانای چی. 

كورد واقیعبینە و دەشزانێ گێڕانەوەی كەركوك و حەق بۆ خاوەن حەق ئامانجێكی سەختگیرە و حەوسەڵە و خەباتی ماندوویی نەناسانەی پشوودرێژی دەوێت، كەركوكیشی بۆ هەموو خاوەن و پێكهاتە راستەقینە و رەسەنەكانی دەوێت نەك تەنیا بۆ خۆی، ئەوە قەومەچییەتی عەرەبە كە كەركوكێكی یەك رەنگی داسەپاوی تەپەسەكراوی دەوێت، دەنا روانگای كورد بۆ كەركوك شاری هاوژییانی و پێكەوەیی و برایەتیییە، كورد جگە لە ناسنامەی كوردستانییەتی ئەو شارە، پێداگیرییەكی دیكەی نییە، جگە لە رزگاركردنی ئەو شارە لە هەژمونی توندرۆیی قەومەچی و تائیفی ومیلیشیایی كە دژی ژیان و پێكەوەیی و ئارامی و مافی كۆی پێكهاتەكانی شارەكەن، ئامانجێكی دیكەی نییە. لەو پێناوەشدا لەگەڵ بەغدا و لەگەڵ پێكهاتە رەسەنەكانی شارەكە كە لە شۆڤێنیزم وەك كورد بەدبەختی و ستەمیان چێشتووە، وەك هەمیشە ئامادەی گفتوگۆ و لێكگەیشتنە، بۆ كورد تەنیا ئینكاری كوردستانیەتی كەركوك هێڵی سووری بێ مساوەمەیە.





ئەم هەواڵە 310جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad