English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆمپانیاکانی ئەمریکا جارێکی دیکە دەست بەفرۆشتنی ھوووای دەکەنەوە
2019-07-15 [01:10 AM]

ZNA - هەولێر


 ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، حکومەتی ئەمریکا لە ماوەی دوو بۆ چوار هەفتەی داهاتوو رێگە بە کۆمپانیاکانی دەدات دووبارە دەست بە فرۆشتنی بەرهەمەکانی هواوی بکەنەوە.

بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا رایگەیاند: ئەو ھەنگاوە دوای هەوڵەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ هێور کردنەوەی گرژییەکان لەگەڵ ئەو کۆمپانیا چینییە ئەنجام دەدەرێت.

مانگی ئایاری رابردوو وەزارەتی بازرگانیی ئەمریکا سزای بەسەر گەورە کۆمپانیای هواوی سەپاند و کۆمپانیا ئەمریکییەکانی قەدەخەکرد کە کەرەستە و خزمەتگوزاری بۆ ئەو کۆمپانیا چینییە دابین بکەن.

مانگی رابردوو دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا و چین لە ژاپۆن کۆبوونەوە و دواتر دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند کە کۆمپانیا ئەمریکییەکان دەتوانن بەرهەمەکانی هواوی بفرۆشن، بەڵام ویلبەر رۆس وەزیری بازرگانیی ئەمریکا دەڵێت تا ئەو کاتەی لە نەبوونی هەڕەشە لەسەر ئاسایشی نیشتمان دڵنیا دەبینەوە، رێگە بە کۆمپانیاکان دەدرێت بەرهەمەکانی هواوی بفرۆشن.





ئەم هەواڵە 5068جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad