English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمشەو دیاردەیەکی سروشتیی گەردوونی روو دەدات
2019-07-15 [01:19 AM]

ZNA-هه‌ولێر


درەنگانی شەوی دووشەممە ١٥-٧-٢٠١٩، دیاردەیەکی سروشتیی گەردوونی روو دەدات و لە کوردستانیش دەبینرێ.

محەمەد شەوکەت، بەڕێوەبەری سەنتەری گەردوونناسیی نێودەوڵەتی لە ئیمارات، رایگەیاندووە، کاتژمێر ٩:٤٤ خولەکی ئەمشەو (بەکاتی ھەولێر)، نیمچە مانگگیران روو دەدات، کە بە چاوی ئاسایی نابینرێت.

محەمەد شەوکەت ھەروەھا رایگەیاندووە، لە کاتژمێر ١١:٠٢ خولەکدا مانگگیرانەکە دەبینرێت و لە کاتژمێر ١٢:٣٠ خولەک مانگگیران دەگاتە گیرانی تەواوەتی.

بەڕێوەبەری سەنتەری گەردوونناسیی نێودەوڵەتی ھەروەھا رایگەیاندووە، مانگگیران تا کاتژمێر ٣:١٨ خولەک بەردەوام دەبێت.

مانگگیرانەکەی ئەمشەو لە وڵاتانی رۆژئاوای ئاسیا (کوردستان دەگرێتەوە)، ناوەڕاستی ئاسیا، ئەفریقیا و ئەورووپا دەبینرێت.





ئەم هەواڵە 4873جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad