English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌ریتانیا كاتێكی كه‌م ماوه‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی رزگار بكرێت
2019-07-15 [01:33 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ به‌ریتانیا رایگه‌یاند، هیچ كاتێكی زۆرمان له‌به‌رده‌م نه‌ماوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ رزگار بكه‌ین، له‌به‌رامبه‌ردا ئێران وتی، ئه‌گه‌ر ئه‌وروپا هیچ هه‌وڵێك بۆ رزگاركردنی رێككه‌وتنه‌كه‌ نه‌دات، ئه‌وا ده‌ست به‌ چاڵاكییه‌كانی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ده‌كاته‌وه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا جێرمی هانت به‌ رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند، تاكو ئێستا ساڵێك له‌به‌رده‌م ئێران ماوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت بۆمبی ئه‌تۆمی به‌رهه‌م بهێنێت، به‌ڵام ماوه‌یه‌كی كه‌م ماوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ به‌زیندوویی بهێڵرێته‌وه‌.

هانت وتیشی، ئه‌وروپییه‌كان هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی پێشێلكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ ئه‌نجام بده‌ن.

وتیشی، شتێك هه‌یه‌ پێی ده‌ڵێن، لیژنه‌ی هاوبه‌ش، میكانیزمێكه‌ له‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ هاتووه‌، ئه‌وه‌ش هه‌ر كاتێك هه‌رلایه‌ك پێشێلییه‌ك بكات، ئه‌و لیژنه‌یه‌ بڕیار ده‌دات.

ئێران به‌رده‌وام ئه‌وه‌ی ره‌ت كردۆته‌وه‌ كه‌ هه‌وڵی به‌ ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی بدات.

رێكخرای وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران رایگه‌یاند، ئێران بۆ پێش رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وروپا پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كه‌ نه‌بن.

 

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 5044جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad