English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەشە ئاردی بایەعی مانگانه‌ زیاد دەكرێت
2019-07-16 [07:04 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


ئه‌مساڵ بەهۆی زیادبوونی گەنم له‌عێراق و كوردستان، بڕیاردراوە بەشە ئاردی مانگانەی بایەعی هاوڵاتیان لە 8 مانگەوە بكرێتە 10 مانگ.

نەوزاد ئەدهەم، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی هەرێمی كوردستان بە باسی راگەیاند: ساڵی رابردوو لە رێگەی بریكارەكانی خۆراك  ئاردی 8 مانگ دابەشكراوە، بڕیارەكەش پەیوەندی بە ئێمەوە نەبووە بەڵكو پەیوەندی بە حكوومەتی عێراقی هەبووە".

ئەدهەم گوتیشی: ئەمساڵ لە عێراق و هەرێمی كوردستان گەنم زۆرە و بڕە گەنمێكی یەكجار زۆر دراوەتە سایلۆكان بۆیە بڕیاروایە بەشە ئاردی بایەعی لە 8 مانگ بكرێتە 10 مانگ ".

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی بازرگانی ئاماژەی بەوەشدا: زیادكردنی بەشە ئارد وا دەكات لە بازاڕ نرخی ئارد بەشێوەیەكی گشتی داببەزێت و رێگری بكات لە زیادكردنی نرخ.

بەغدا بۆ ئەو گەنمەی كە لە ئاشەكانی كوردستان لێ دەكرێت كە دواتر وەكو بەشە ئاردی مانگانەی دابەشی سەر هاوڵاتیان دەكرێت بۆ هەر تەنێك 10 دۆلار دەدات.

مانگانە تەنها لە هەولێر 20 بۆ 22 هەزار تۆن گەنم دەدرێتە ئاشەكان بۆ ئەوەی بكرێتە ئارد بۆ ئەوەی بدرێتە بریكارەكانی خۆراك.

 





ئەم هەواڵە 5638جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad