English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شاندی هه‌رێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی گەیشتە بەغدا
2019-07-16 [08:30 AM]

ZNA- هه‌ولێر


كەمێك پێش ئێستا شاندی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەت گەیشتە بەغدا و لەگەڵ ھەرسێ سەرۆكایەتی عێراق كۆدەبنەوە.

لە سەرەتادا شاندی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ بەرھەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق كۆدەبنەوە. پاشان پاشاندەكە لەگەڵ ھەر یەك لە عادل عەبدولمەھدی سەرۆك وەزیرانی عێراق و محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبنەوە. لە دیدارەكانی شاندی حكوومەتی ھەرێم و ھەرسێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق باس لە كێشە ھەڵواسراوەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا دەكرێت".

هەریەک لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، فرسەت ئەحمەد وەزیری داد، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێششمەرگە، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری و فەوزی هەریری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئەندامیەتی شاندەکە دەکەن و لەشاری بەغداش لەگەڵ هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆدەبنەوە.

له‌م سه‌ردانه‌دا كه‌ بۆ ده‌رخستنی نیازپاكیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌ به‌رامبه‌ر به‌غدا، پرسەكانی ناوچە كێشە لەسەرەكان، بووجە و نەوت، كەركووك، ئاوارەكان، لە دیدارەكان گفتوگۆیان لەسەر دەكرێت، بۆ ئەوەی لە داھاتوویەكی نزیك ھەنگاوی كردەیی بۆ چارەسەری كێشە ھەڵپەسێردراوەكان بنرێت.

لە دوای یەكەمین كۆبوونەوەی فەرمی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان كە دوێنێ 15/7/2019 ئەنجامدرا، لە راگەیەندراوێكدا حكوومەتی ھەرێم ئاماژەی بەوەكرد، کە شاندەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دەربڕینی نیازپاکی و گفتوگۆکردن لەبارەی دۆزینەوەی رێگاچارەی گونجاو بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا له چوارچێوەى دەستوور، سەردانی بەغدا دەکات.





ئەم هەواڵە 2890جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad