English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كۆریای باشوور به ملیاران دۆلار پارەی نەوتی ئێرانی راگرتووە
2019-07-16 [11:22 AM]

ZNA- هەولێر


هەتا ئێستا ھەوڵەكانی تاران بۆ ئازاد كردنی پارەی نەوتی وڵاتەكەی لە كۆریای باشوور بێ‌ئاكام بووە.

سەرۆكی كۆمیسیۆنی وزەی ئێران لە پەرلەمان ئاشكرای كردووە كە ھەوڵەكانیان بۆ ئازادكردنی ئەو پارە نەوتەی لەلایەن كۆریای باشوورەوە راگیراوە، بێ‌ئاكام ماوەتەوە.

ئەو بەرپرسەی ئێران ئاشكرای كردووە كە تا ئێستا 70 میلیارد دۆلار پارەی نەوتی ئێران لە بانكەكانی كۆریای باشووردا راگیراوە و ئازاد ناكرێت.

ئەو ھەنگاوەی كۆریای باشوور لە ئەنجامی راگەیاندنی سەپاندنی گەمارۆی نەوتی بەسەر ئێراندا جێبەجێ‌کراوە و ئەمریكا ھۆشداری دابوویە وڵاتان كە نابێت نەوت لە ئێران بكرن یان ئالوگۆری بانكیان لەگەڵ ئەنجام بدەن.

 





ئەم هەواڵە 8581جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad