English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سانجێرمان بەمەرج دەست بەرداری نەیمار دەبێت 
2019-07-16 [11:48 AM]

ZNA- ھەولێر 



یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی ئامادەیی خۆی نیشانداوە لە ماوەی گواستنەوەی ھاوینە دەست بەردرای یاریزان نەیمار داسێلڤا بێت بەڵام بەمەرج . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی میرۆری ئینگلیزی ، نەیمار لەگەڵ بەرپرسانی یانەی پاریس سانجێرمان کۆبووتەوە و پێی راگەیاندوون کە دەیەوێت ریزەکانی یانەی پاریسی جێ بھێلێت . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، بەرپرسانی یانەی پاریس سانجێرمان رەزامەندییان لەسەر رۆیشتنی نەیمار نیشانداوە بەڵام بەو مەرجەی گرێبەستێکی باشی بۆ بێت و بتوانن بەلایەنی کەم ٢٢٢ ملیۆن یۆرۆ بەدەست بھێننەوە . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە، یانەی بەرشەلۆنە نزیکترین یانەیە کە نەیمار دەیەوێت بۆی بگەڕێتەوە ، بەڵام بەرپرسانی یانەی کەتەلۆنی دەیانەوێت چەند یاریزانێک بخەنە نێو گرێبەستەکە بۆ ئەوەی پارەیەکی زۆر لەسەر بودجە یانەکە نەکەوێت . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 5506جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad