English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ شاندێکی بەریتانیا تاوتوێی بارودۆخی ناوچەکە و عێراق دەکات
2019-07-16 [12:19 PM]

ZNA- ھەولێر 




سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی بەریتانیا کۆبووەوە و باسیان لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەریتانیا لە بوارە جیاوازەکان کردەوە. 


رۆژی دووشەممە ١٥-٧-٢٠١٩ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ جەنەڕاڵ سیر جۆن لۆریمەر، راوێژکاری باڵای وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و جۆن ویکلس، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و جێمس سۆرنتۆن، کونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا لە ھەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەریان کۆبووەوە. 

بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا ''دۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق بەگشتی و ھەرێمی کوردستان بەتایبەتی، پەیوەندییەکانی ھەولێر ـ بەغدا، چارەسەرکردنی دەستووریی کێشەکانی ھەولێر ـ بەغدا، مەشق و راھێنان بەھێزی پێشمەرگە و بەردەوامیی ریفۆرم لە وەزارەتی پێشمەرگەی تاوتوێکرا".

شاندی میوان پیرۆزباییی دەستبەکاربوونیان لە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کرد و ھیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست. ھەروەھا نێچیرڤان بارزانی، پیرۆزباییی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی نوێی بەریتانیا لە ھەرێمی کوردستان کرد و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە کار و ئەرکی نوێیدا.

بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و بەریتانیا لە بوار جیاوازەکاندا، ھاوکاری و ھەماھەنگیی عێراق و ھەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی ھاوپەیمان بەتایبەتی بەریتانیا بۆ بنەبڕکردنی مەترسیی تیرۆر و رووبەڕووبوونەوەی تووندڕەوی، ئاوەدانکردنەوە و گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ ناوچە زیانبەرکەوتووەکانی شەڕی داعش و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان، لایەنێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.

ی.ا
 





ئەم هەواڵە 2866جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad