English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عادل عەبدولمەهدی: داخستنی بارەگاكانی حەشدی شەعبی دەستیپێكردووە
2019-07-17 [05:45 AM]

​ZNA – هەولێر


سەرۆك وەزیرانی عێراق جەخت رایگەیاند، داخستنی بارەگاكانی حەشدی شەعبی دەستیپێكردووە و داواش دەكات ھەموو لایەك رێز لە بڕیاری حكوومەت بگرن.

عادل عەبدولمەھدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆنفرانسی رۆژنامەوانی ھەفتانەی خۆیدا  گوتی، فەرمانی دیوانی دەرچووە بۆ پشتیوانیكردنی كەسوكاری شەھیدان و چەكدارانی حەشدی شەعبی و سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراقیش پشتیوانی لێدەكەن، ئەوەش لەپێناو رێكخستنی حەشدی شەعبی و دەستمان بە جێبەجێكردنی خێرای ئەو فەرمانە دیوانییە كردووە".

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت: "زۆرینەی گروپەكانی نێو حەشدی شه‌عبی ھاوكاریمان دەكەن و لەگەڵ ئەو فەرمانە دیوانییەدان، ئەوان ھەست دەكەن تەواوی حەشدی شەعبی رێز لەو بڕیارە دەگرن لەپێناو رێزگرتن لە ھەیبەت و دەسەڵاتی وڵات".

ئەو گوتیشی: "پێویست ناكات ھیچ لایەك ترسیان لە بڕیاری داخستنی حەشدی شەعبی ھەبێت، چونكە ئەوە لە بەرژەوەندی ئاسایشی عێراقە و گرنگە".

عەبدولمەھدی ئاماژە بەوەش دەكات، لەچوارچێوەی فەرمانەكانیان، مافی كەسوكاری شەھیدان و چەكدارانی حەشدی شەعبی رێزیان لێدەگیرێت و بەشێك لە گروپەكان دەستیان كردووە بە داخستنی بارەگاكانیان و رێوشوێنەكانیش لەوبارەوە بەردەوامن.

 





ئەم هەواڵە 5320جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad