English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەریتانیا کەشتییه‌كی دیكه‌ی جەنگی رەوانەی کەنداو دەکات
2019-07-17 [11:49 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وەزارەتی بەرگری به‌ریتانیا ئاشكرای كرد، وڵاته‌كه‌ی سێیەمین کەشتی جەنگی رەوانەی کەنداو دەکات و وتیشی ئەم هەنگاوە هیچ پەیوەندییەکی بە قەیرانەکانی ئێستای ئێرانەوە نییە.

وەزارەتی به‌رگرب به‌ریتانیا باسی له‌وه‌ش كرد، وڵاته‌كه‌ی کەشتی جەنگی "دانکن" بۆ  ناوچەکە ده‌نێرێت، تاوەکو ئاسایشی دەریایی به‌ریتانیا بەهێزتربێت لەکاتێکدا کەشتی جەنگی مۆنترۆز بۆ کاری دیكه‌ دابین کراوە.

دواتر لەمساڵدا کەشتی جەنگی کەنت لە جیاتی کەشتی دانکن رەوانەی کەنداو دەکرێت.

وەزارەتەکە ئاماژەشی بەوەدا، کەشتی دابینکردنی پێداویستیەکان ویڤ نایت لە سەرەتای مانگی هەشتدا رەوانەی کەنداو دەکرێت.

وتیشی، ئەم ڕێوشوێنانە ماوەیەکی زۆرە پلانی بۆ دانراوە و پەیوەندیی بە توندکردنەوەی بوونی به‌ریتانیاوە لە ناوچەکەدا نییە و شتێکی ڕۆتینیە.

 

ئاژانسه‌كان





ئەم هەواڵە 5233جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad