English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەبەر ئەو هۆکارانە پێویستە نانی بەیانی بخۆن
2019-07-16 [09:11 AM]

هەولێر _ ZNA


 

یەکێک لە بەسوودترین ژەمەکانی رۆژانە، ژەمی بەیانییە، پزیشکانیش هۆشیاری ئەوەمان دەدەنێ ژەمی بەیانیان تەرک نەکەین و رۆژانە بیخۆین.

بەپێی هەواڵێک کە لە ماڵپەڕی "healthable" بڵاو کراوەتەوە، باس لەوە دەکات کە پێویستە ژەمی بەیانیان بخۆین و دەڵێت، وەک ئەوەی پزیشکان گوتوویانە ژەمی بەیانیان یەکێکە لە باشترین ژەمە خواردنەکانی رۆژ و پێویستە مرۆڤ گرینگی پێبدات، چونکە چەندان زیندە چالاکی جەستە بەکاردەخات و لە زۆر بواری جەستەییدا هاوکاری جەستەت دەکات ، بۆیە لێرەدا باس لە سوودەکانی خواردنی ژەمی بیانیان و زیانەکانی نەخواردنی ژەمەکە دەکەین:

 

بەگشتی پزیشکان هۆشیاریمان دەدەنێ کە رۆژانە و بەشێوەیەکی بەردەوام ژەمی بەیانیان بخۆین، چونکە ژەمی بەیانیان وەک سەرچاوەیەکی وزە وایە بۆ جەستە و چالاکی "میتابۆلیزم"ی جەستەییش زیاد دەکات و هاوکاریت دەکات لە کەمکرنەوەی کێش و سووتاندنی کالۆری جەستە، لە هەمان کاتیشدا لە نەخۆشییەکانی دڵ بەدوورت دەگرێت و ناهێڵێت تووشی نەخۆشی شەکرە ببیت.

 

جگە لەوەیش ئەگەر گرینگی بە ژەمی بەیانیان نەدەیت و پشت گوێی بخەیت و رۆژانە نەیخۆیت ئەوا چەندان کێشەی تەندروستیت تووشدەکات وەک زیادبوونی کێشی جەستە و کەمبوونەوەی وزە لە جەستەدا و دروستبوونی کێشە لە مێشکدا و لاوازی چالاکی میتابۆلیزم  و چەندان کێشەی تەندروستی تر.





ئەم هەواڵە 5140جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad