English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوودەکانی خواردنی گوێز
2019-07-16 [12:32 PM]

هەولێر _ ZNA


 

گوێز چەندین پێکھاتەی گرنگ لە خۆ دەگرێت کە وا دەکات ئەم خۆراکە سوودێکی زۆر بە مرۆڤ بگەینێت، لەم بابەتەش تیشک دەخەینە سەر گرنگترین سوودەکانی گوێز.

١.پارێزگاری لە تەندروستی دڵ :

توێژینەوەکان دەریانخستووە کە خواردنی گوێز یارمەتی مرۆڤ دەدات لە دوورکەوتنەوە لە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان و جەڵتەی مێشک .

گەر گوێز بە شێوەیەکی تەندروست خورا ئەوا سوودێکی زۆری دەبێت چونکە رێژەیەکی زۆر چەوری تەندروست لە خۆ دەگرێت و دژە ئۆکسیدە و پوختەی توێژینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە کە گوێز ئەم سوودانە لە خۆ دەگرێت .

• کەم کردنەوەی ئاستی کۆلیسترۆلی زیانبەخش لە خوێن .

• کەمکردنەوەی ئاوسان .

• باشترکردنی ئەرکی خوێنبەرەکان و کەمکردنەوەی مەترسی کەڵەکەبوونی چەوری .
 

٢.پاراستن لە شێرپەنجە :

دەکرێت مرۆڤ خۆی بپارێزێت لە چەندین نەخۆشی بەھۆی خواردنی خۆراکی تەندروست و ئەنجامدانی چالاکی وەرزشی، لەبەر ئەمە دەکرێت گوێز بەشێکی گرنگی سیستەمی تەندروستیت بێت چونکە خۆراکێکی کاریگەرە بۆ رووبەرووبوونەوەی شێرپەنجە، چونکە چەند پێکھاتەیەکی گرنگ لە خۆ دەگرێت کە دژە شێرپەنجەیە .

٣. پارێزگاری لە تەندروستی مێشک :
ئەگەر ھاتوو گوێز لە سیستەمی خۆراکیت بوو ئەوا کارێکی زۆر باشت ئەنجامداوە چونکە گوێز پارێزگاری لە تەندروستی مێشک دەکات و مرۆڤ دەپارێزێت لە تووشبون بە زەھایمە، ھەروەھا گوێز رێژەیەکی زۆر لە ئۆمیگا ٣ لە خۆ دەگرێت .

٤. پارێزگاری لە تەندروستی ئێسک  دەکات :
گوێز سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ بەدەستھێنانی مس کە کەمبوونەوەی دەبێتە ھۆی لاوازبوونی ئێسک ھەروەھا مس دەبێتە ھۆی پارێزگاری کردن لە ھەردوو مادەی کۆلاجین ئیلاستین کە ئەمانەش توخمی گرنگن لە پێکھاتەی لەشی مرۆڤ، ھەروەھا گوێز رێژەیەکی زۆر لە مەنگەنیز و مەگنسیۆم لە خۆ دەگرێت کە یارمەتی مرۆڤ دەدات بۆ پتەوکردنی ئێسکی .





ئەم هەواڵە 10579جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad