هەولێر _ ZNA
یه‌كێك له نه‌خۆشییه زۆر باوه‌كان كه زۆربه‌ی مرۆڤ به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن بریتییه له ئازاری پشت.
زۆر هۆكار هه‌ن تایبه‌تن به زۆربوونی ئه‌م حاڵه‌ته، به‌ڵام توێژینه‌وه زانستییه‌كان كۆمه‌ڵێك هۆكاری سه‌ره‌كی به دروستبوونی ئه‌م نه‌خۆشییه داده‌نێن، له‌وانه زۆر دانیشتن به شێوه‌یه‌ك كه قاچ رانهكێشرێت و به شێوه زاراوه كوردییه‌كه‌ی خۆمان (چوارمشقی) چونكه له‌و حاڵه‌ته‌دا خوێن به ته‌واوی ناگاته بڕبڕه‌ی پشت.
هه‌روه‌ها زۆربوونی كێشی له‌ش و وه‌رزش نه‌كردن به یه‌كێك له فاكته سه‌ره‌كییه‌كان داده‌نرێت و شێوازی خه‌ویش هۆكارێكی تره بۆ دروستبوونی ئازاری پشت، جگه له‌مانه‌ش پێڵاوی پاژنه به‌رزو زۆر دانیشتن له به‌رده‌م كۆمپیوته‌رو راكشان به شێوه‌ی ناته‌ندروست هۆكاری ترن.
چۆن خۆت رزگاربكه‌یت له دروستبوونی ئازاری پشت
1- مه‌له‌كردن: یه‌كێك له گرنگترین چاره‌سه‌ره‌كانی ئازاری بڕبڕه‌و پشت بریتییه له مه‌له‌كردن كه زۆر گرنگه كه‌سانی توشبوو هیچ نه‌بێت له هه‌فته‌یه‌كدا 2 جار مه‌له بكه‌ن.
2- رۆیشتن به پێ: ئه‌ویش به شێوه‌یه‌كی زانستیانه بێت و ماوه‌یه‌كی دیاریكراو بێت، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر كرا رۆژی یه‌ك كاتژمێر به‌پێ بڕۆیت به‌ڵام به مه‌رجێك پێڵاوی فلات له‌پێ بكه‌یت و به خێرایی به رێگه‌دا نه‌ڕۆیت.
3- هه‌ڵنه‌گرتنی كه‌لوپه‌لی قورس، به تایبه‌ت زیاد له كێشی له‌شی خۆت.
4- راگرتنی كێشی له‌ش به‌وه‌ی رێكبخرێت له‌گه‌ڵ باڵا‌و توانای له‌شت.
ئەم هەواڵە 10480جار خوێندراوەتەوە |