English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چۆن خۆت دەپارێزیت لە نەخۆشیەکانی دڵ
2019-07-17 [09:57 AM]

هەولێر _ ZNA


 


نەخۆشی دڵ یەکێکە لەو نەخۆشیانەی کە بەردەوام کەسی توشبوو ڕوبەرووی بارودۆخێکی ناهاوسەنگ دەبێتەوە لە ڕووی جەستەی و دەرونیەوە، بۆیە دەکرێت کەسێکی ئاسایی یاخود کەسێکی توشبوو بە نەخۆسیەکانی دڵ لەڕێی چەند ڕێنمایەکەوە خۆپارێزی ئەنجام بدات.

چەند ریگایەک بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی دڵ:

١-پێویستە مرۆڤ بەردەوام پارێزگاری لە تەندروستی خۆی بکات لەڕێی خۆراکە تەندروستەکانەوە بۆئەوەی ڕێگربێت لە قەڵەوی،کە هۆکارێکە بۆ توشبون بە نەخۆشیەکانی دڵ.

٢-خواردنی ماسی  سێ جار لە هەفتەیەکدا دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ناخۆشیەکانی دڵ.

٣-وەرزشکردن  ڕۆژانە کاریگەریەکی گەورەی هەیە لەسەر تەندروستی مرۆڤ و دڵ بەتایبەتی.

٤- پێویستە مرۆڤ زۆر گرنگی بە خواردنی مادە ڕیشاڵیەکان بدات لەگەڵ کەمکردنەوەی ئەو خۆراکانەی بڕێکی زۆر چەوریان تێدایە.

٥-وازهێنان لە جگەرە کێشان،کە هۆکاریکی سەرەکیە بۆ توشبون بە ژێرپەنجە و نەخۆشیەکانی دڵ.

٦-پێویستە مرۆڤ خۆی لە دوودڵی و ئەو هۆکارانەی کە دەبنە هۆی دڵەڕاوکێ بپارێزێت.

٧-خوێی چێشت یەکێکە لە پێداویستیە سەرەکیەکانی مرۆڤ، بەڵام لەگەل ئەوەشدا زیادەڕەوی لە بەکارهێنانی دەبێتە هۆی توشبون بە نەخۆشی دڵ.





ئەم هەواڵە 11881جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad