هەولێر _ ZNA
قژ تاجی سەری ئافرەتانە و جوانی و ناسکی و سەرنجڕاکێشی ئافرەتان دەردەخات، هەر بۆیە پێویستە بایەخی پێبدەن و زیاتر پارێزگاری لە مانەوەی بکەن بە جوانی، بێگومان ئەم بارە بۆ ئافرەتانی لەچک پۆش هەوڵدانی زیاتری دەوێت و پێویستە زیاتر بایەخ بە قژیان بدەن و ئەم هەنگاوانە لە یاد نەکەن بۆ ئەوەی تووشی هەڵوەرین و ناشرین بوون نەبێت.
1-بەشێوەیەکی گشتی پێویستە هەموو ئافرەتێک چ لەچک پۆش چ ئەوەی بێ لەچکە، ئاوێکی زۆر بخواتەوە ڕۆژانە لایەنی کەم لە 8 کوپ کەمتر نەبێت، چونکە باشترین سەرچاوەیە بۆ پارێزگاری کردن لە تەندروستی قژت، باشترین کاتیش خواردنەوە ئاوە پێش نان خواردن.
2-ڕۆژانە ئافرەتانی لەچک پۆش بەدوای شێواز و ستایلی پۆشینی لەچکن بەشێوازێکی نوێ، بەڵام هەر ستایلێک کە زۆر بادانی تێدایە بەدەوری قژتدا واتە چین چینە کەمی بکەرەوە، چونکە ڕێگە لە هەناسەدانی قژ و بێخی سەرت دەگرێت، تەندروستی تێکدەدات.
3-خێرا مەبە لە هەڵبژاردنی لەچکەکە و بە ستایل و جوانیەکەی، هەوڵبدە پێش هەموو کارێک قوماشی لەچکەکەت بزانیت چیە، چونکە هەندێک جۆری قوماش زیان بە قژەکەت دەگەیەنێت.
4-هەفتانە دووجار قژەکەت بشۆ تا لە کڕێش ڕزگار بێت، لەگەڵ بەکارهێنانی کرێم و شامپۆی گونجاو بۆ قژەکەت بەپێی چەوری و وشکی، هەفتانە جارێک حەمام زەیت بەکاربهێنە و شانەی دار یان دانە فروان بەکاربهێنە.
5-لەدوای شتنی قژەکەت خێرا هەوای پێدە مەکە و کۆیبکەیتەوە، بۆ نیو کاتژمێر قژەکەت کراوە بێت بۆ ئەوەی سوڕی خوێنی سەرت چالاک بێت، تا تووشی هەڵوەرین نەبێت.
6-قژت بە توندی لەژێر لەچکەکەوە مەبەستە، چونکە ڕێگە لە هەناسەدانی قژ و بێخی سەرت دەگرێت، زوو زوو هەوڵبدە قژەکەت بکەیتەوە بۆ ماوەی چەند خولەکێک تا هەوا وەربگرێت.
ئەم هەواڵە 10702جار خوێندراوەتەوە |