English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوپای پاسداران دەستی بەسەر كەشتییەكی نەوتھەڵگردا گرتووە
2019-07-18 [11:10 AM]

ZNA - هەولێر


سوپای پاسدارانی ئێران دەلێ لە گەرووی ھۆرمز دەستیان بەسەر كەشتییەكی نەوتھەڵگری بیانیدا گرتووە.

ئەمرۆ پێنجشەممە سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرایكردووە كە دەستیان بەسەر كەشتییەكی نەوت ھەڵگردا گرتووە كە نزیكەی یەك ملیۆن لیتر نەوتی قاچاغی پێبووە. لەراگەیاندراوەكەی سوپای پاسداران ھاتووە كە كەشتییەكە 12 كەسی تێدابووە و ھەمووشیان دەستبەسەركراون.

 بەگوتەی راگەیاندراوەكە كەشتییەكە نەوتی قاچاغی پێ بووەو لە گەروی ھۆرمز دەستیبەسەردا گیراوە. تاكوو ئێستا ھیچ وڵاتێك كاردانەوەی نەبووە.

پێشتر بەریتانیا لە جەبەلوتارق دەستی بەسەر کەشتییەکی نەوت‌هەڵگری ئێران بەرەو سووریا داگرتبوو و ئایتوڵڵا خامنەیی رێبەر ئێرانیش رایگەیاندبوو، تۆڵەی دەستبەسەرداگرتنی ئەم نەوت‌هەڵگرە دەکەنەوە.





ئەم هەواڵە 4723جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad