English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روسیا دوای ئێس 400 ده‌یه‌‌وێ فرۆكه‌ی جه‌نگی سو 35 به‌ توركیا بفرۆشێت
2019-07-18 [01:07 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی هاریكاری ته‌كنه‌لۆژیای سه‌ربازی زیاتری نێوان توركیا و روسیا، سێرگی چیمیزۆڤ به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای حكومی روسی "روستاگ" بۆ پیشه‌سازی به‌رگری، رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه‌ فرۆكه‌ی جه‌نگی سو 35 به‌ توركیا بفرۆشێت.

سێرگی چیمیزۆڤ وتیشی، ئه‌گه‌ر هاوتا توركییه‌كانمان ئاره‌زوویان لێبێت، ئێمه‌ ئاماده‌ین فرۆكه‌ی جه‌نگی سو 35 یان پێ بفرۆشین.

ئه‌و پێشنیاره‌ی روسیا دوای دوو رۆژ له‌ راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی به‌رگی ئه‌مه‌ریكا "پنتاگۆن" دێت كه‌ باسی له‌وه‌ كرد ده‌ست به‌ ده‌ركردنی توركیا له‌ قۆناغی به‌رنامه‌ی فرۆكه‌ی جه‌نگی ئێف 35 ده‌كرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیسته‌می ئێس 400ی له‌ روسیا كڕیوه‌.

 

 





ئەم هەواڵە 4738جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad