English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روسیا: له‌هیچ دۆخێكدا په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئێران ناپچڕێنن
2019-07-18 [02:09 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ رووسیا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی‌ له‌هیچ دۆخێكدا په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران ناپچڕێنێت، ئامانجی ئه‌مه‌ریكا له‌ ئاڵۆزكردنی دۆخی كه‌نداو له‌ناوبردنی ئابووری ئێرانه‌.

سێرگی‌ لاڤرۆڤ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ رووسیا، له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌یێكی‌ ئه‌ڵمانی‌ رایگه‌یاند، ئاڵۆزبوونی‌ دۆخی‌ ناوچه‌ی‌ كه‌نداو ده‌رئه‌نجامی‌ پیاده‌كردنی‌ سیاسه‌تی‌ كورت بینیه‌ كه‌له‌لایه‌ن ئیداره‌ی‌ ئه‌مریكاوه‌ پیاده‌ ده‌كرێت و ئامانجه‌كه‌ی‌ له‌ناوبردنی‌ ئابووری‌ ئێرانه‌ به‌شێوه‌یێكی‌ گشتی‌.

لاڤرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، دۆخی‌ ناوچه‌ی‌ كه‌نداو جێگه‌ی‌ نیگه‌رانیی‌ حكوومه‌تی‌ مۆسكۆیه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ ئێران دراوسێی‌ رووسیایه‌ و په‌یوه‌ندیێكی‌ به‌هێزیان له‌هه‌موو بواره‌كاندا هه‌یه‌.

وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ روسیا باسی له‌وه‌ش كرد، مۆسكۆ نایه‌وێت به‌هیچ شێوه‌یێک په‌یوه‌ندی‌ و هاوكاری‌ و هه‌ماهه‌نگیه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ  ئێران رابگرێت.





ئەم هەواڵە 4915جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad