English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لێژنەی پەیوەندییەکان لە پەرلەمانی کوردستان راگەیەندراوێک بڵاو دەکەنەوە
2019-07-19 [11:48 AM]

ZNA-هه‌ولێر


لێژنەی پەیوەندییەکان و رەوەندی کوردستانی لە پەرلەمانی کوردستان راگەیەندراوێک لەبارەی ھێرشکردنە سەر کوردێک لە تورکیا، بڵاو دەکاتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا، کە وێنەیەکی  دەست ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس کەوتووە، لێژنەی پەیوەندییەکان و رەوەندی کوردستانی ”ئیدانەی ھەر جۆرە ڕەگەزپەرستییەک“ دەکات.

لێژنەکە داوای لە ھێزە ئەمنیەکانی تورکیا کردووە ”دەست بەجێ ئەو گەشتیارانەی کە بەو ھۆیەوە گیراون ئازاد بکرێن“.

رۆژی پێنجشەممە ١٨-٧-٢٠١٩، گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووە و تێیدا دەرکەوت، کە ژمارەیەک ھاووڵاتیی تورکیا لە شاری ترابزۆن لە گەشتیارێکی ھەرێمی کوردستان دەدەن و دواتر باس لە دەستگیرکرانی ئەو گەشتیارە کوردە کرا، بەھۆی ئەوەی ویستوویەتی بە ئاڵای کوردستانەوە وێنەیەک بگرێ.

ھەر ئەمڕۆ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی دەرکرد و تێیدا بە ئاماژەکردن بەوەی، ئاڵای کوردستان ئاڵایەکی فەرمییە، رایگەیاند، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپاردووە ”لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا قسە بکەن، تا بە زووترین کات گەشتیارانی ھەرێمی کوردستان ئازاد بکرێن“.

دەقی راگەیەندراوەکەی لێژنەی پەیوەندییەکان رەوەندی کوردستانی:

وەک لێژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی پەرلەمانی کوردستان، ئیدانەی ھەر جۆرە ڕەگەزپەرستییەک دەکەین کە لە لایەن ھەندێک لە ھاوڵاتیانی تورکیا لە شاری ترابزۆن بەرامبەر بە گەشتیارانی کوردستان کراوە. لە ھەمان کاتیشدا داوا لە دەزگاکانی پولیسی ئەو وڵاتە دەکەین کە دەست بەجێ ئەو گەشتیارانەی کە بەو ھۆیەوە گیراون ئازاد بکرێن.

لێژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی- پەرلەمانی کوردستان.
رۆژی چوارشەممە ١٠-٧-٢٠١٩، پەرلەمانی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا، متمانەی بە مەسرور بارزانی وەک سەرۆکی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزیرانی کابینەکەی بەخشی.





ئەم هەواڵە 2713جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad