English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عه‌باس عه‌راقچی: هیچ فرۆكه‌یه‌كی ئێمه‌ نه‌ له‌ گه‌رووی هۆرمز و نه‌ له‌ هیچ شوێنێكی دیكه‌ تێك نه‌شكاوه‌
2019-07-19 [11:54 AM]

ZNA-هه‌ولێر


عەباس عەراقچی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند: ھیچ فرۆکەیەکی ئێمە نە لە گەرووی ھۆرمز و نە لە ھیچ شوێنێکی دیکە تێک نەشکاوە . 

بەپێی ھەواڵی ئاژانسی سپیۆتینیکی رووسی ،عەباس عەراقچی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێکیدا ئاشکرای کردووە: ھیچ فرۆکەیەکی ئێمە نە لە گەرووی ھۆرمز و نە لە ھیچ شوێنێکی دیکە تێک نەشکاوە، ئاماژەی بەوەشکردووە لەوە نیگەرانین کە ئەمریکا بە ھەڵە فرۆکەی خۆیانی تێکشکاندبێت. 

ئەم لێدوانەی عەراقچی دوای ئەوە ھات کە شەوی رابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆککۆماری ئەمریکا ئاشکرایکرد: فرۆکەیەکی بێفرۆکەوانی ئێرانیان لە گەرووی ھۆرمز بەرداوەتە خوارەوە. 

سەرۆکی ئەمریکا ھەروەھا رایگەیاندبوو: فرۆکە ئێرانییەکە لە دووری ٩٠٠ مەتری بەسەر کەشتییەکی جەنگی ئەمریکا دەفرێ کە بە گوتەی ئەو، ئاسایشی کەشتییە ئەمریکییەکەی خستبووە ژێر مەترسی بەم ھۆیەوە تەقەی لێکردووە و بەریداوەتە خوارەوە.





ئەم هەواڵە 4582جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad