English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یوڤێنتوس خاوەنی گەورەترین گرێبەستی ناساند
2019-07-19 [11:57 AM]

ZNA-هه‌ولێر


یانەی یوڤێنتوسی ئیتالی بەشێوەیەکی فەرمی، ماتیاس دی لێخت، بەرگریکاری نوێی یانەکەی بە میدیاکان ناساند.

یوڤێ لە بارەگای خۆی لە تۆرینۆ بە ئامادەبوونی پاڤێل نێدڤێد، جێگری سەرۆکی یانەکە و فابیۆ پاراتیسی، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە ماتیاس دی لێختی بە میدیاکان ناساند و درێسی ژمارە ٤ بە یاریزانەکە درا.

دی لێخت دوای ناساندنی وەک یاریزانی بیانکۆنێری گوتی، ئەیاکس ماڵێکی گەنج بوو، بەڵام من ھاتوومەتە ئێرە بۆ ئەوەی لە پاڵەوانەکانی وەک جورجیۆ کیلینی، جیانلویجی بوفۆن و کریستیانۆ رۆناڵدۆ و ئەوانەی دیکە زیاتر فێرببم.

بەرگریکارە ھۆڵەندییەکە زیاتر گوتی، من تەمەنم ١٩ ساڵە، دەمەوێت زۆر بەباشی کاربکەم و بۆ ئەوە ئێرەم ھەڵبژاردووە بۆ ئەوەی فێرببم، لەپێناو یانەکەشم ھەموو ھەوڵێک دەدەم و دەمەوێت باشترین پێشکەشبکەم.

دی لێخت ھۆکاری پەیوەندیکردنی خۆی بە یوڤێنتوس ئاشکراکرد و گوتی، بەر لەوەی پەیوەندی بە یانەکەوە بکەم قسەم لەگەڵ ساری کردووە و ھۆکاری سەرەکیمان بۆ ھەڵبژاردنی یانەکە باسکردووە، من سەرسامم بە شێوازی یارییکردنی ئەو و شێوازی ھێرشبردنی لە دواوە کە ئەمەم لەگەڵ ئایاکسیش کردووە، من کەش و ھەوای یاریگەی ئالیانزم خۆشدەوێت.

ماتیاس دەڵێت، ئەو داوایەی رۆناڵدۆ بۆ پەیوەندیکردن بە یوڤێنتوس لە منی کرد زۆر کاریگەریی ھەبووە، بۆ ئەوەی بڕیاری پەیوەندیکردن بە یانەکە بدەم، ھیواشی خواست بتوانێت باشترین ئاست پێشکەشبکەم.

ماتیاس دی لێخت، دوای ئەوەی بەرامبەر ٧٥ ملیۆن یۆرۆ لە یانەی ئایاکسەوە پەیوەندیی بە ریزەکانی یانەی یوڤێنتوس کرد، بووە گرانترین گرێبەست لە مێژووی سێریا ئەیدا لە ئاستی بەرگریکاران.

 





ئەم هەواڵە 4762جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad