English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مانێ و هاوڕێکانی دەیانەوێت ناوێکی دیکە بۆ مێژوو زیادبکەن
2019-07-19 [12:06 PM]

ZNA-هه‌ولێر


ھەڵبژاردەی سەنیگال بەسەرکردایەتی سادیۆ مانێ، ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوول چاوی لە نووسینەوەی مێژووییەکی گەورەیە و دەیەوێت یەکەم نازناوی جامی ئەفریقا بباتەوە.

ئەمشەو کاژێر ٢٢:٠٠ لەسەر یاریگەی قاھیرەی نێودەوڵەتی ھەردوو ھەڵبژاردەی جەزائیر و سەنیگال رکابەری لەسەر بردنەوەی نازناوەکە دەکەن، ئەمە یەکەمجارە ھەردوو ھەڵبژاردە لە یاریی کۆتاییدا بەرامبەر یەکدی یارییدەکەن.

ھەڵبژاردەی جەزائیر پێشتر دووجار لە ساڵەکانی ١٩٨٠ و ١٩٩٠ یاریی کۆتایی ئەنجامداوە، جارێک بووەتە پاڵەوان کە لە ١٩٩٠ بووە، بەڵام ھەڵبژاردەی سەنیگال تەنیا یەکجار لە ٢٠٠٢ چووەتە یاریی کۆتایی و بەلێدانەکانی یەکلاییکەرەوە بە کامیرۆ دۆڕا.

لە مێژووی جامی ئەفریقا ١٤ ھەڵبژاردەی توانیوویانە نازناوەکە ببەنەوە، لە ئەگەری سەرکەوتنی سەنیگال لە یارییەکەی ئەمشەودا، شێرەکانی تیرانگا دەبنە پازدەیەم ھەڵبژاردە نازناوەکە ببەنەوە و مێژووییەکی گەورەی دەنووسنەوە.

جامی ئەفریقا کاتێک لە ١٩٥٧ بۆ یەکەمجار ئەنجامدرا، تەنیا سێ ھەڵبژاردە تێیدا بەشداربوون و میسر نازناوەکەی بردەوە، ئەو ھەڵبژاردەیەی نازناوەکەی ئەمجارە دەباتەوە، دەبێتە یەکەم ھەڵبژاردە لە سیستمی نوێی پاڵەوانێتییەکە بەبەشداری ٢٤ ھەڵبژاردە نازناوەکە دەباتەوە.





ئەم هەواڵە 4540جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad