English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مریكا سزاى به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ى حه‌شدى شه‌عبى و پارێزگاره‌ پێشووه‌كانى عێراقدا سه‌پاند
2019-07-19 [12:12 PM]

ZNA-هه‌ولێر


بەپێی ھەواڵێکی زە نیۆیۆرک تایمز ھاتووە، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، سزادانی ژمارەیەک فەرماندەی حەشدی شەعبی و پارێزەرەکانی پێشووی عێراق بەھۆی پێشێڵکردنی مافی مرۆڤ و گەندەڵییەوە بووە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاندووە ئەو سزایانەی سەپاندویەتی بەپێی یاسای ماگنیتسکی جیھانی کارایە و ڕێ دەدات دەسەڵاتی جێبەجێکار سزای ئابووری بەسەر ئەو فەرمانبەرانە بسەپێنێت کە لە وڵاتانی تر پێشێلکاری مافی مرۆڤیان کردووە.

لیستی سزاکان بریتین لە رەیان کلدانی فەرماندەی ھێزی بابلیۆن و وەعد قەدوو بەرپرسی ھیزی شەبەک لە دەشتی نەینەوا، ئەو ھێزانە کە لە زاری خویانەوە ھاتووە گرۆپێکی جەکدارین لە جەکداری مەسیحی و کەمینەی شەبەک پێکھاتوون و بەڵام ھەندیک لە شیکەرەوەکان دەڵێن زۆرینەی چەکدارەکان لە شاری سەدری سەر بە بەغداوە ھاتوون و شیعە مەزھەبن و سەر بە ئێرانن.

لە نێو لیستی سزاکاندا ناوی ئەحمەد جبووری پارێزگاری پێشووی سەڵاحەدین ھاتووە و بەپێی زانیارییەکانی ئەمریکا جبووری پەیوەندی بە میلیشیاکنی حەشدی شەعبییەوە ھەبووە کە لەلایەن ئێرانەو ھاوکاری دەکرێن.

جبووری لە تەمووزی ساڵی ٢٠١٧، بەھۆی گەندەڵیوە سزای زیندانی لەسەر تۆمار کرابوو و ھەر لەو کاتەوە ئازاد کرا.

ھاوکات لە لیستی سزاکاندا ناوی نەوفل عاکوب پارێزگاری پێشووی موسڵی تێدایە لەسەر گەندەڵی و رووداوی نقومبونی بەلەمەکەی مانگی ئازار کە بووە ھۆی مردنی ١٠٠ کەس، ناوبراو ھەڵھاتووە و لەلایەن حکومەتی عێراقەوە داواکراوە بەھۆی ئەوەی مێژوویەکی ھەیە لە گەندەلی.

ھاوکات مایک پێنس جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند: چیتر وڵاتەکەی بێدەنگ نابێت بەرامبەر ئەو ھێزانەی کە ئێران پشتگیرییان دەکات و ترس و تیرۆر لە ناوچەکە بڵاودەکەنەوە.

سیگال ماندلکەر بریکاری وەزارەتی گەنجینە بۆ تێرۆر ھەواڵگری دارایی گوتی: "ئێمە بەردەوام دەبین لە بەرپرسیاریەتی ئەو کەسانەی کە پەیوەندیان ھەبووە لە ھەڵسوکەوتی خراپ و پێشێڵکردنی مافی مرۆڤ و ھەروەھا زۆرداری بەرامبەر کەمینەی ئایینی و ئەو بەرپرسانەی گەندەڵیان کردووە و سوودیان وەرگرتووە لە پلەو پۆستەکانیان کە ھی متمانەی گشتی بووە بۆ پڕکردنی گیرفانیان و بەکارھێنانی پلە و تواناکانیان لەسەر حیسابی ھاووڵاتیان.

سارا وایتسەن بەڕێوبەری گشتی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا لە ڕێکخراوی ھیومەن رایتس واتچ، ستایشی ئەو ھەنگاوەی ئەمریکای کرد و گوتی، بەم ساڵانەی دواییە ڕێکخراوەکەمان بەڵگەنامەی زۆری ھەڵسوکەوتی خراپ و گەندەڵی بەدەست کەوتووە کە لەلایەن ھێزە میلیشیاکان و حکومەتی فیدرالی عێراق و ھەروەھا لیوای ٣٠ کە وەعد قەدوو سەرپەشتی دەکات یەکێکە لەو ھێزانەی کە لە گەندەڵی تێوەگڵاوە.

سارا گوتیشی، ئێمە بەردەوام حکومەتی عێراقی ڕادەسپێرین کە پێویستیان بەوەیە ماڵی خۆیان پاک بکەنەوە و بەڵگەی ھەڵسوکەوتی خراپەکان بەم ساڵانەی دواییە تەشەنەی کردووە و ھەنگاوەکەی ئەمریکاشی بە ھەنگاوێکی زۆر باش وەسفکرد.





ئەم هەواڵە 5350جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad