English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
میسی خۆی رزگار دەکات 
2019-07-20 [04:46 AM]

ZNA- ھەولێر



چەند سەرچاوەیەکی رۆژنامەوانی ئاماژە بەوە دەدەن کە یاریزانی لیونێل میسی ئەستێرەی ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین داوای لێبوردنی لە بەرپرسانی یەکێتی تۆپی پێی ئەمەریکای باشوور کردووە . 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەکانی ئەرژەنتین ، یەکێتی تۆپی پێی ئەرژەنتینی پەیامێکی ئاڕاستەی یەکێتی تۆپی پێی ئەمەریکای باشوور کردووە و لەنێو پەیامەکە داوای لێبوردنی میسی تێدایە بۆ یەکێتیەکە لەبەرامبەر ئەو لێدوانانەی لە کوپا ئەمەریکا دای و تۆمەتباری کردبوون بە لایەنگیری بۆ ھەڵبژاردەی بەرازیل . 


لەھەواڵەکە ھاتووە ، یەکێتی تۆپی پێی ئەرژەنتین لە پەیامەکەی باسی لەوە کردووە کە لێدوانەکانی میسی دوای ماندووبوون و پاڵەپەستۆیەکی زۆربووە و ھیوادارین ئەم بابەتە دابخرێت و میسی تەنھا غەرامە بکرێت و سزای زیاتر نەدرێت . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، تا ئێستا میسی بە فەرمی ھیچ لێدوانێکی لەمبارەیەوە نەداوە و نازاندرێت ئایا میسی سزا دەدرێت یاخود نا . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 5128جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad