English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌دیسۆن به‌ دزینی بیرۆكه‌كان تاوانبار ده‌كرێت
2019-07-21 [05:58 AM]

ZNA- هه‌ولێر


زۆربەمان هەر لەمنداڵییەوە پێمان وتراوە، كە تۆماس ئەدیسۆن بەگەورەترین داهێنەر دادەنرێت لە مێژوودا، كە گوایە چەندین داهێنانی ناواز و جیاوازی هەیە.

بەڵام لەئێستادا هەندێك لە توێژینەوەكان دەریدەخەن، كە داهێنانەكانی تۆماس ئەدیسۆن زۆربەی لەلایەن خەڵكانی دیكەوە بووەو ئەو بیرۆكەو و كارەكانیانی بۆ خۆی بردووە.

بەپێی توێژینەوەكان، ئامێری تیشك بۆ پشكنین وەك ناسراوە لەلایەن ئەدیسۆن داهێنراوە، یارمەتی داوە بەناوبانگ ببێت، بەڵام لە ڕاستیدا داهێنەری ڕاستەقینەی ئەو ئامێرە زانایەكی ئەلمانییە بەناوی " ویلهێلم ڕۆتگێن" ، یەكەم جار ئەو ئامێرەی لەسەر دەستی خێزانەكەی تاقی كردەوە.

یەكێكی دیكە لەو ئامێرانەی، كە بەناوی ئەدیسۆن ناسراوە ، ئامێری تۆماركردنی دەنگییە. كە لەلایەن وێنەكێش "ئێدوارد سكۆت دی ماررینڤیل"، كە ١٥ ساڵ پێش ئەدیسۆن ئەو ئامێرەی داهێنا ، بەڵام لەكاتی پەخشكردنی ئامێرەكە ئەدیسۆن بە هیچ جۆرێك ئاماژەی بە ناوی ئێدوارد نەداوە.

مەترسیدار ترین چیرۆك دەربارەی دزینی داهێنانەكان لەلایەن ئەدیسۆنەوە، داهێنانی وێنەی جوڵاوە، كە لە ڕاستیدا لویس لی پرینسەوەیە، كە داهێنەرێكی فەرەنسییەو زۆر پێش ئەدیسۆن ئەو ئامێرەی داهێناوە.

لەدوای دزینی داهێنانەكەی لەلایەن ئەدیسۆن، كورەكەی لی پرینس لە دادگا داوای دژی ئەدیسۆن تۆمار كرد. بەڵام دوای ئەمە لەڕووداوێكی نادیاردا بە كوژراوی دۆزراوەتەوە.





ئەم هەواڵە 4921جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad