English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بریکاری بێل : ئەوەی زێدان ئەنجامیدا ئابڕووچوونە 
2019-07-21 [11:37 AM]

ZNA- ھەولێر




جۆناسان بارنێت بریکاری کارەکانی یاریزان گارس بێل زۆر توڕەیە لە لێدوانەکانی زێدانی راھێنەری یانەی ریال مەدرید. 

لە دوای یارییەکەی بایەرن میونشن و ریال مەدرید لە جامی یانە پاڵەوانەکان زێدان گووتی : بۆ ھەمووان وا باشترە سبەی گارس بێل یانەی ریال مەدرید جێ بھێلێت . 

دوای ئەم لێدوانە بریکاری کارەکانی بێل رایگەیاند : ئەوەی زێدان گووتوویەتی ئابڕووچوونە و ھیچ رێزێکی بۆ ئەم یاریزانە نەھێشتەوە ، سەرەڕای ئەوەی بێل زۆری بۆ یانەی ریال مەدرید پێشکەش کرد . 

ھەروەھا گووتیشی : کەی بێل دەڕوات، ئەمە پەیوەندی بە بەرژەوەندی یاریزانەکە ھەیە و قسەکانی زێدان ھیچ کاریگەرییەکی لەسەر بێل نابێت . 

ھەروەھا راشیگەیاند : بە دڵنیاییەوە بێل ریال مەدرید جێ دەھێلێت ، بەڵام لە کاتی گونجاو . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 4675جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad