English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق بەنیازە بە پاڵپشتی ئێران، بۆرییەكی نەوت بۆ خاكی سووریا رابكێشێت
2019-07-21 [12:08 PM]

-ZNAهەولێر


ئاژانسی مۆنیتۆر ی ئەمریكی لە راپۆرتێكدا بلاویكردووەتەوە، حكومەتی عێراق لە پلانیدایە دەروازەكانی ھەناردەی نەوتی جۆراجۆر بكاتەوە و بۆڕییەكی نوێ ی نەوتی  بەرەو سووریا رادەكێشێت.

بە پێی هەواڵەکەی مۆنیتۆر، ئەم بۆڕییە نەوتە بە پاڵپشتیی ئێران و بە ئامانجی قەرەبووکردنەوەی کەمیی نەوتی سووریا رادەکێشرێت.

ھەر بەپێی راپۆڕتەكە، پێشووتر عادڵ عەبدولمەھدی جەختی لەوە كردبووەوە بەو پێیەی مەترسیی لە دروستبوونی ناكۆكی لە گەرووی ھورمزدا ھەیە، چەندین بژاردەیان بۆ ھەناردەی نەوت لە رێگەی خاكی سووریاوە لە پێشە. وەزارەتی نەوتی عێراق ھۆكاری ئەم پڕۆژەیەی بۆ ئەو ھەوڵە گەڕاندەوە كە عێراق بۆ جۆراوجۆركردنی ئەو دەروازانەی نەوتی لێوە ھەناردەدەكات.





ئەم هەواڵە 5368جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad