-ZNAهەولێر
فەیاز حەسەن، بریکاری وەزارەتی نەوت، ئاشكرایكرد: دوای ھەڵسەنگاندنی پڕۆژەی بنیاتنانی دوورگەیەکی نەوتی سەرئاو کەوتوو لە باشووری بەندەری بەسرە، حکومەتی عێراق بۆ بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە رەزامەندیی نیشانداوە.
فەیاز حەسەن ئاماژەیبەوەشكرد، ئامانجی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە ئەوەیە كە ئاستی ھەناردەکردنی نەوت لە باشوور لە دوو ملیۆن بەرمیلی رۆژانەوە بۆ سێ ملیۆن بەرمیل زیاد بکرێت.
هەتا ئێستا بەشی زۆری نەوتی عێراق لە رێگەی کەنداوی فارسەوە و بەشێکی کەمتری لە رێگەی هەرێمی کوردستانەوە بەرە بەندری جەیهان دەنێردرێت.
ئەم هەواڵە 8458جار خوێندراوەتەوە |